سەرۆك بارزانی: زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان
سەرۆك بارزانی بۆ شەهیدبوونی هەردوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە کە لەبەشێکی هاتووە: زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان.
سەرۆک بارزانی لەپەیامەکەی هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ شەهیدبوونی هەردوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
مسعود بارزانی
٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢