دۆڕانكالكان: كورد مافی نیە دەوڵەتانی ( عێراق و ئێران و سوریا و توركیا) پارچە بكات بەناوی دەوڵەتی كوردستان

خواكوڕك

دۆڕانكالكان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە و دەستەی بەرێوەبەرایەتی كۆماجڤاكی كوردستان ( كەجەكە) لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵێكی نزیك لە حزبەكەی دەلێت، هیچ دەسەڵاتدارێكی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) مافی بریاردانی تێكدانی دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی نیە، ئێمە لە قۆناغێكداین، كە دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەپارێزین، بۆ ئەوەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەوڵەتی دیموكراتی گەلان لەناو ئەو چوار دەوڵەتە بنیات بنێین”.

دۆڕانكالكان ئاماژە بەوە دەكاتەوە، كە پێكهاتەی كورد لەو دەوڵەتانە هەوێنی پاراستنی و بنیات نانی دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت، نابێت كورد بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بكاتەوە، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر بنەمای نەتەوە دەوڵەت دروست بكرێت، ئەمە پرۆژەیەكی ( شاشە و هەڵەیەكی ستراتیژیە) بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی دروست كردنی دەوڵەت نەتەوەی كوردین، لەگەڵ پاراستنی دەوڵەتی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) داین، بەڵام خەباتی ئێمە بۆ گۆڕینی شوناسی ئەو دەوڵەتانەیە، بۆ دەوڵەتی گەلانی دیموكراتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست”.

هەروەها ئەو سەركردەیەی پەكەكە دەلێت، شنگال و موسڵ بۆ ئێمە خاڵی پاراستنی( دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە) بەیەك بەستنەوەی رێرەوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، بۆیە ئێمە رووبەروی پێشمەرگەی دەبینەوە، چونكە ناسنامەی پێشمەرگە ناسنامەیەكی مەترسیدارە، لەسەر دەوڵەتانی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) لەهەوڵی دروست كردنی دەوڵەت نەتەوە دان، كوردستانی مافی دەوڵەت نەتەوەی نیە، ئەم مافە سەرمایەداری بەكوردی داوە، بۆ بەرژەوەندی جەمسەرگیری و سیاسی و عەسكەری بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك رووبەروی دەبینەوە”.

كالكان دەشلێت، پەكەكە بۆ دروست كردنی ناسنامەی (نەتەوە دەوڵەت بۆ كورد) دانەمەزراوە، ئەم قوتابخانەیە، ناكرێت بە ( پارتی و یەكێتی و گۆڕان و دیموكرات و ئەنەكەسێ و پەدەكەی باكور) چەندانی حزبی تر بچوێنرێت، ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە، پەكەكە ناسنامەی دەوڵەت نەتەوەی كورد ناپارێزێت و دژی دەوەستێت، پەكەكە لەسەرەتای دروست بوونی لەسەر بنەمای گروپی ئاپۆچی و دوایش كۆمەڵگەی گەلانی دیموكرات و پاراستنی دەوڵەتی گەلانی دیموكرات دروست بووە لەو رێرەوەی خۆی بۆ پێكهاتەیەكی وەكو كورد لانادات، بۆیە دەبێت تێگەیشتنی بەرفرەوان بۆ پەكەكە هەبێت”.

لەبارەی ئێران، دۆڕانكالكان دەلێت ئێمە جگە لەوەی كە تێبینیمان لەسەر جۆڕی پرۆژەكەی ئێران هەیە، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەرووی ئایدۆلۆژیەوە، بەڵام وەك پرۆژەیەكی ئامادە كە لەگەڵ پرۆژەی ئێمەشدا نزیكایەتی هەیە، ستراتیژی هاوبەشمان لەگەڵیان هەیە، چونكە ئێرانیش هاوشێوەی ئێمە دژی تێكدانی دەوڵەتی گەلانی دیموكراتە، كە پارچە كردنی عێراق و سوریا و توركیا و ئێران دەگرێتەوە، ئێمەش هاوشێوەی ئێران هەمان ئامانجمان هەیە بۆیە هەردوولامان رووبەروی ئەو پرۆژانە دەبینەوە”.

هەر لەبارەی ئەو پرۆژەیی ئێران دۆڕانكالكان دەلێت ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەهاوكاری گەلانی دیموكرات لە رووبەرو بوونەوەی لەگەڵ دابەشكارانی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوە ئێمە تاران دەكەینە ناوەندێكی ستراتیژی و فیدراسیۆنی پاراستنی دەوڵەتانی گەلانی دیموكرات، چونكە ئێمە و چەپەكانی توركیا و سوریا و لەعێراقش لەو هەوڵەداین، كە لەگەڵ ئێراندا هاوبەشیەكی ستراتیژی بۆ رووبەرو بوونەوەی ئەو كوردانە ببەستین، كە دەیانەوێت دەوڵەتانی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) بەرەو دابەش بوون ببەن، بەتایبەتی لە عێراق كە بارزانیەكان و كوردەكانی باكوری عێراق لەو هەوڵەدان و دەیانەوێت دەوڵەت دروست بكەن، ئێمە یەكەم هێز دەبین رووبەرویان دەبینەوە”.

 

 

Back to top button