ڕاگەیەنراوێک لە ئیدارەی راپەڕینەوە
ئیدارەی ڕاپەڕین لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرنەبەر بۆ ئەم مەبەستەش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئیدارەی ڕاپەڕین:
بە مەبەستی جێبەجێ کردنی فەرمانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامانجی سنووردارکردنی دیاردەی ناشارستانیی چەک هەڵگرتن سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین سەرپەرشتیی کوبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەرینی کرد …
لە کۆبوونەوەکەدا زەروورەتی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراوی کوشتن و هەڵکوتانەسەر خەڵک تەئکیدی لێکرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بە وردی و حەکیمانە میکانیزمی گونجاو و کردەیی بۆ جێبەجێکردنی بگرنەبەر ، تا بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەک دەرەتانی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکەمان فەراهەم بکەین …
ئیدارەی راپەرین
ئێوارەی ٣٠ / ٦ / ٢٠٢٢