ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پێشوازی له بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا . ویرای پێشوازیی لە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت و داخستنی بازاڕەکانی فرۆشتنی چەک ، سوڵحەعەشایەرییەکان بە کارەسات و دژی یاسا دەزانن و ئیدانەی دەکەن .
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به نیگه‌رانیه‌وه ده‌روانێته ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی هه‌ندێ شاروشارۆچكه له‌هه‌رێمی كوردستان كه بووە هۆی كوشتنی هاوڵاتیان و ته‌قه‌و هێرش كردنه سه‌ر ماڵان و هه‌ندێ تاوانی تر، بەداخەوە ئەمڕۆ دیسان له شاری هه‌ولێر ژن و مێردێک لەلایەن برای ژنەکەوە کوژران ئەم کردەوە تیرۆریستییە بەتوندی ئیدانە دەکەین داواکارین بگات بەسزای یاسای خۆی، ئەوەی بۆ ئێمە جێی سەرنجە باوكی كوڕه کوژراوەکە له پێش راگه‌یاندنه‌كان گوتی: ئه‌م كه‌یسه كۆمه‌ڵایه‌تیه و پێشتر ئه‌وان سولحی عه‌شایه‌ریان كردووه، له بڕی ئه‌م كه‌یسه سێ ئافره‌تیان به لایه‌نی به‌رانبه‌ر داوه. كه ئه‌مه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه هەموو جۆرەڕەفتارێکی لەم جۆرە ئیدانە دەکەین، بە گرنگی دەزانین ئه‌م كه‌یسانه له لایه‌ن دادگاوه چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ كه‌سێك نه‌فه‌وتیێت.
ئێمە سولحە عه‌شایه‌رییه‌كان بە كاره‌سات و دژی یاسا دەزانین
پیشتریش گوتومانه كه به‌شی زۆری ئه‌و ڕووداوانە و تاوانه‌كانی كوشتن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه بووه و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه به ئاشكرا له‌بازاڕه‌كان چه‌ك كڕین وفرۆشتنی پێوه ده‌كرد.
بۆیه ئێمه له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ چه‌ندجارێك لەڕێگەی بەیاننامەکانمان داوامان كردبوو كه دیارده‌ی چه‌كداری و بازاڕی چه‌ك فرۆشان دابخرێت و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و داوای توند كردنی ڕێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی پێدانی چه‌كمان كردبوو.
ئێستاش كه یاسای چه‌ك ژماره 2 ی ساڵی 2022 له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه بە پێویستی دەزانین هه‌رچی زووه ڕێنماییه‌كانی جێ به‌جێ كردنی یاساكه‌ش ده‌ربچێت و بابه‌تی مۆڵه‌تی چه‌ك به شێوه‌یه‌ك توند بكرێت كه وه‌رگرتنی ئاسان نه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر چه‌ك نه‌بێته مایه‌ی نائارامی شار‌و وڵاتمان چیتر رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته نه‌بنه قوربانی خه‌ڵكی نابه‌رپرس و له یاسا لاده‌ر.
ئه‌مرۆ هاوكات دوای ڕووداوه‌كان به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕاسپارد بازاڕه‌كانی چه‌ك فرۆشی دابخرێن
ئێمه لای خۆمانه‌وه پێشوازی له‌و بریاره ده‌كه‌ین و پێمان وایه هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی كۆنترۆڵ كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوانه‌كان ، هه‌روه‌ها پێویسته مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانی پشكنین به‌رده‌وام بن و چاوپۆشی له‌هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن كه بیه‌وێ ئارامی وڵات و ژیانی خه‌ڵك تێك بدات ، هه‌ر لێره‌وه‌ش پێویسته هاوڵاتیان به‌شدار و هاوكاربن له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان لایه هه‌رچی زووه ڕاده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی بكه‌ن له پێناو بونیاتنانەوەی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و پاراستنی ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵ و سه‌لامه‌تی ژیانی هه‌موان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان – عیراق
30ی حوزه‌یرانی – 2022