نامەکەی گولەن یان نامەی قاسم سلێمانی ووڵامێك بۆ میدیا جاش قەڵەمەکان
بهمن کاك عبداللە
ئێوەی میدیای فرۆشرواو قەڵەمی بەکرێگیراو دەمێکە خۆتان یەکلایی کردوەتەوەو خۆتان فرۆشتوە بەنەیاران و دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان و بارزانی ، بۆیە حەیاتان تکاوەو سڵ ناکەنەوە لە بڵاو کردنەوەی درۆ و بوختان و وەڕینی هەرسەگێك ، کەبە بارزانی دا بوەڕێت .
نامەی فتح اللە گولەن ،بۆ بارزانی نەئەسڵی هەیە و نەوجود، پارێزەرەکانی گولەنیش ئەوەیان پشت ڕاست کردوەتەوەو داوای یاسایش لەدژی ئەوانەی کەئەو درۆ شاخدارەیان کردوە تۆمار دەکەن .
ئەوەی کەئێوەی جاش قەڵەم بڵاوتان کردۆتەوە ، نامەی قاسم سلێمانی شوان تانە کەوەك مێگەل چۆنی بوێ و بۆ کویی بیەوی ئاراستەتان دەکات و دەتان ڕانی ، ئەزانن چۆن زانیومانە نامەی ئەوە ؟؟؟
چونکە ئەوقسانەی لەنامەکەدا نوسراوە ماوەی دووساڵە ( ئەکرادەکانی مالکی ) وەك ( ئاڵاو هۆشیار و سروەو کاوەو ئارێز و ئەوانیتر ئەیڵێنەوەو کەسیش بەردێکی فڕێ نەداوەتە دەمیان .
ئێوەی جاش قەڵەم و حەیا تکاو دووساڵە قسەی مالکی و فەتلاوی و خەزعەلی و حەشەراتەکانی تری دوژمن بەکوردستانی سەربەخۆ دەکەن بەمانشێت و دەرخواردی خەڵکی زۆنە شڵەقاوەکەتانی دەدەن .
ئەری خێرە قسەیەکتان لەسەر ڕۆهەڵاتی کوردستان نیە ، ئەری بۆ نەتان پرسی لە ئەکرادەکانی مالکی کوا بوجەی پێشمەرگە خۆ ئەوە مانگی ۳ ی ساڵی ۲٠۱۷یە ، ئەی بۆ سوراغێکی غاندیەکەی لەندەن تان نەکرد خۆ ئەو ووتی بەشەو دێمەوە شەوی یەڵدا ڕۆشت و ئەو هەرنەهات ، ئەی بەراست نەتان پرسی ئەوفڕۆکە شکاوەی چەن ڕۆژ پێش ئیستا بردیانەوە هەڵەبجە فڕۆکەوانەکەی ( کوجا است ) ، ئەری پێنج شەمە تێپەڕی و مەسفای کەرکوک دانەمەزراو نەوتیش دەڕوا ، ئەی بۆ بەدوادا چونێکی ڕۆژنامەوانیتان نەکرد بزانن بۆچی دوای دەستگیرکردنی ( دەمیرتاش ) پەکەکە تەقەی لەباکور نەهێشت ، ئەرێ خیرە هەواڵی ( لاقەکردنی کوردی ) بەزمانە قێزەونەکەی خۆتان بڵاو ناکەنەوە،،،،
کوردەواری جوانی ووتوە ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە
قوربانی خوای بارزانی بم ژانێکی بردوەتە دڵی خۆتان و ئاغاکانتان ، هاواری ئازارەکەشتان لێتێک چوە .