سێ بوومەلەرزەی بەهێز باشووری ئێرانی هەژاندو چەندین باڵەخانە و خانووی هاووڵاتیان داڕوخاون

سێ بوومەلەرزەی بەهێز باشووری ئێرانی گرتەوە و لە ئاکامدا لانیکەم 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 39ی دیکەش بریندار بوون

 

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران “ئیرنا”، بەهۆی سێ بوومەلەرزەی بەهێزەوە کە گوڕەکەیان 6 پلەی رێختەری تێپەڕاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ باشووری ئێرانی گرتەوە و بەپێی داتا سەرەتاییەکان لانیکەم 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 39ی دیکەش بریندار بوون.

 

ئاژانسەکە رایگەیاند، سێ بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 6.1 و 6.1 و 6.3 پلەی رێختەر ناوچەکانی هورمزگانی لە باشووری ئێران گرتەوە، هەروەها ئاژانسەکە لە زاری مەهدی دۆستی، پارێزگاری هورمزگانی گواستەوە و رایگەیاند، زۆربەی زیانەکان لە گوندی سایە خۆش روویدا بوومەلەرزەکان زۆربەی خانووەکانی ئەو گوندەی وێران کرد.

Back to top button