گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی عەرەبی: ئێران پشتوانی تیرۆرە

خواكوڕك
گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پشتیوانی دەسەڵاتی شەرعی یەمەن لیوا ئەحمەد عەسیری لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی حکومەتی یەمەنی دەکەن تا کۆتایی هێنان بە مەترسی تیرۆریستانی حوسی لەسەر ئەو وڵاتە.
عەسیری لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و پشتیوانی ئێران کرد لە تیرۆریستان و ڕایگەیاند ئێران بەردەوامە لەسەر هاوکاری حوسیەکان ئەوەش لە پێناو بەهێز کردنی هەیمەنەی خۆی لە ناوچەکە.
عەسیری ئێرانی بە سەرجاوەو پشتیوانی گروپە تیرۆریستیەکانی ناوبرد و ئەوەی خستە ڕوو ئێران دەیەوێت نمونەی وەک حیزبوڵا لە نزیک سنورەکانی سعودیە دروست بکات وەک چۆن لە لوبنان دروستی کردووە.

 

س:العربیە

Back to top button