بەڵێندەران كەوتوونەتەوە كار و دۆخیان زۆر باشە
كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەیسەلمێنێت كابینەی ئاوەدانییە
زیرەك دۆسكی، سەروكێ لقی دهۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لە پارەی بەڵێندەرانی داوە و كۆمەڵێك پڕۆژەیشی راگەیاندووە، بۆیەش لە ئیستادا جموجۆڵێك دروست بووە و بەڵێندەران دەستیان بە كار كردووە و حكوومەت پارەی بۆ خەرج كردوون و پڕۆژەیشیان پێ دەدات .
زیرەک دۆسکی هاوکات ئامااژە بەوە دەکات ، بڕیارە حکومەت قەرزی كۆنیش بداتەوەبە بەڵێندەران .
لە کۆتاییشدا دووپاتی كردەوە، حكوومەت زیاتر لە 100 پڕۆژەی راگەیاندووە كە دەدرێنە بەڵێندەران بۆ جێبەجێكردن.