پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراو نەوزاد رەفعەت، پرسەنامەیەکی راگەیاند.

 

دەقی پرسەنامەکە

بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراو نەوزاد رەفعەت، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە بەڕیزەکەی و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەم.

 

گیانی شاد بێت و خوای دلۆڤان بە بەهەشتی شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button