سعودیە ڕێگری دەکات لەوەی هەڵاوسانی ئابووری ببێتە هۆی بارگرانی بە سەر هاووڵاتیانەوە
سعودیە پێنج ملیار دۆلاری وەک هاوکاری دارایی بۆ هاوڵاتیان تەرخانکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان
رۆژی دووشەممە 13ی تەمووز، حکومەتی سعودیە بڕی 20 ملیار ریاڵی سعودی تەرخانکرد کە بەرامبەرە بە پێنج ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان بەمەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان لەم وڵاتەدا.
نیوەی ئەو بڕە پارەیەی کە ئاماژەی پێکراوە بۆ سودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی و “بەرنامەی حیسابی هاوڵاتی” تەرخان دەکرێت.
“بەرنامەی حیسابی هاوڵاتیان” بریتییە لە یارمەتییە نەختینەکان کە حکومەتی سعودیە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ەوە مانگانە دەیخاتە سەر حیسابی بانکی هاوڵاتیان.
هەر ماڵێکی سعودی مانگانە بە تێکڕا زیاتر لە 280 دۆلار یارمەتیی کاش وەردەگرێت، کە بەرامبەرە بە 1055 ریاڵی سعودی و نزیکەی 9 ملیۆن تۆمانی ئێرانی.
ئەم ژمارەیە بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان و ئاستی داهاتیان دەگۆڕێت.
تەرخانکردنی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار یارمەتی دارایی بۆ هاوڵاتیان لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵاوسان لە سعودیە کەمترە لە 2.5%.