پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێم بەردەوامە

 

لە لێدونێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرای دەکات ، تائێستا زیاتر لە 213 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون .

 

هاوکات بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی روونیکردەوە  تا 4ی ئه‌م مانگه‌ بڕی 213 هه‌زار و 133 تۆن و 260 كیلۆگرام گه‌نمی جووتیاران وه‌رگیراون، كه‌ له‌ سایلۆکانی  سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین بڕی 98 هه‌زار و 970 تۆن و 120 كلیۆگرام گه‌نم وه‌رگیراون.

 

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ سایلۆکانی  فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی 43 هه‌زار و 342 تۆن و 120 كیلۆگرام گه‌نم وه‌رگیراون.

 

لە کۆتاییشدا داوا لە جوتیاران دەکات گەنمەکانیان راده‌ستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

Back to top button