خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕایەوە و فەرمانی پێ دەردەچێت

بەرزکردنەوەی دوو ساڵی ئەفسەرانی پێشمەرگە فەرمانی پێ دەرچوو، بەرپرسێکی وەزارەتی پیشمەرگەش دەڵێت: مژدە بە ئەفسەرانی تریش دەدات کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٢، دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوە کراوە،دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و  رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.

فەریق روکن عیسا، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە رایگەیاند: “کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، مژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدەین، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت”.

Back to top button