حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى قوربانى ڕاگه‌یاند.

د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ تێدا هاتووە: “بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە ڕۆژی شەممە 9/7/2022، تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە 14/7/2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت”.

 

راشیگەیاندووە: “جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت”.

Back to top button