وەزارەتی دارایی راگەیێندراوێکی گرنگی بڵاو کردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی دارایی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022ی بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاویکردەوە ، داهاتی ئەو پێنج مانگە، پێنج تریلیۆن و 640 ملیار دینار بووە و خەرجییەکانیش پێنج تریلیۆن و 777 ملیار دینار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی دارایی بڵاو کردەوە  و تێیدا هاتووە: “لەم ڕاپۆرتەدا داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتییه‌ لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن”.

وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕاپۆرتەکە هەروەها رای گەیاندووە: “بە هەمان شێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پرۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە، هەربۆیە ئەم خەرجییانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە”.

 

دەقی ڕاپۆرتەکە:

Back to top button