شاخەوان عەبدوڵا بڕیاری پارتی بۆ بەشداری لە حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق و ئەندامى شاندى دانوستانکارى پارتى رایگەیاند، لە دوای کشانەوەی تەیاری سەدری ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانەکەن و ئەوان دەیانەوێت حکوومەت پێکبھێنن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاریداوە بەژداری حکوومەت بکات لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە نیشتیمانیەی کە دەیەوێت لەسەری رێکبکەون.

 

لەبەرواری ٢ـی٧ـی٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەموزی 2022، شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاشیگەیاندووە، پارتی مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق و تەوازنی کردۆتە بنەمایەک بۆ بەژداریکردن لەم حکوومەتە ئەم بابەتە لە دانوستانەکان باسبکاتەوە، ھەروەھا بابەتی مەلەفەکانیتری پەیوەست بە نێوان ھەرێم و بەغدا لەکاتی پێکھاتنی حکوومەت لەو مەلەفانە دەبن کە قسەی لەسەر دەکرێت لە رۆژی رێککەوتنی لایەنەکان.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆیە ئێستا لایەنی چوارچێوەی ھەمەھەنگی شاندی دانوستانکارییان دروستکردووە و خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری حکوومەتی داھاتوون، بەرنامەکەیان تەواو کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا قسەی لەسەر دەکەن.

 

شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت، وەکو پارتی بە فەرمی لە دانیشتنەکانمان وتووێژ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو ھەروەھا شێوازی حکوومەتەکە تا چەند دەتوانێ بڕوای بە فرەیی و بە حکوومەتێکی تەوافوق ھەبێ و ھەموان تیایدا بەژداربن، ئەمانە ئەو بابەتانەن کە باسی لێوەدەکرێت دوای جەژن بابەتی سیاسیی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت دەبێت.

Back to top button