هێزی دەریایی بەریتانیا دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانی‌دا گرت
هێزی دەریایی بەریتانیا دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانی‌دا گرت کە “مووشەکی پێشکەوتووی ” هەڵگرتبوو کە بەرەو یەمەن دەڕۆیشت
به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ی ته‌مووز ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هێزی ده‌ریایی شاهانه‌ی ئه‌م وڵاته له كه‌نداوی عومان ده‌ست به‌سه‌ر بارێكی مووشه‌كی پێشكه‌وتووی دروستكراوی ئێران‌دا گیراوه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ پاڵپشتیكردنی تاران له میلیشیا حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشێتد پرێس، ئەم لێدوانەی حکومەتی بریتانیا گرنگە، چونکە بەڵگەی بەهێز و دەگمەن لە بواری سەلماندنی پشتیوانی چەکداری کۆماری ئیسلامی لە حوسییەکان لە دژی هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودیە دەخاتە ڕوو.