تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی تایبەت بە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/frame-website-1-12.jpg)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە ، نه‌خۆشخانه‌كان له رۆژانی جه‌ژنی قوربان كراوه ده‌بن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووە ، لەرۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز هەردوو نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا لەپێشوازی هاووڵاتیاندا ده‌بن.
هاوکات ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەشی نۆرینگەی دەرەکی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات بەشێوەی (24)کاتژمێری كراوه ده‌بێت.
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە کراوە ، نەخۆشخانەی ئیمرجنسی پێشوازی لە حاڵەتەکانی مێشک و دەمار، هەناو، شکان و رووداوی گولـلە دەبێت.