هۆکارەکانی بە ئامانجگرتنی کەرتی گازی کوردستان ئاشکرا بوو
ماڵپەڕی ” ئاسیا تایمز” بەمجۆرە باس لە بە ئامانجگرتنی کەرتی گازی هەرێمی کوردستان دەکات و دەنووسێت میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دوای لە ناوبردنی کەسایەتییەکانی سونییەکان لە 2003 وە پلانی بۆ داڕشتووە ، کێشە بۆکەرتی گازی هەرێمی کوردستان درووست بکات .
لە بابەتەکەی ” ئاسیا تایمز ” دا هاتووە ، ئێران ئەوەی بە سەر سوننەکانی هێنا دەیەوێت بە سەر کوردیشی بێنێت، بۆیه له ڕێی میلیشیاكانه‌وه ژێرخانی ستراتیجی و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز ده‌كاته ئامانج، تا گورزی كوشنده له هه‌رێمی كوردستان بوه‌شێنێت و ناچاریان بكات كه بچنه ژێرباری حوكمی ئێران له عێراق له ڕێی میلیشیاكانییه‌وه
لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كه ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی هێرشی بۆ ڕووخاندنی به‌عس له 2003 شانازی پێوه ده‌كات، بریتییه له هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئێسته نه‌چووه‌ته ژێر باری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و بگره ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كی ئاسایی و پته‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بێت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه شیعه‌كان له به‌غدا له دوای 2003 خۆیان ڕاده‌ستی ئێران .
بۆ ئێران و ئه‌مه‌ریكایش عێراق گرنگییه‌كی تایبه‌ت و ستراتیجی هه‌یه، چونكه ئێسته دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له ڕیزی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپێك و پێنجه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ڕۆژانه ده‌توانێ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت، كه له‌و ڕێژه‌یه‌دا نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە بابه‌ته‌كه هه‌ر ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ویستی ئێران بۆ هه‌ژموونسه‌پاندن به‌سه‌ر عێراقه‌وه، بگره به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێوه‌سته به پێشڤه‌چوونی كه‌رتی گاز له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێسته ئێران ڕێژه‌ی 64%ی گازی عێراق و 34%ی گازی توركیا دابین ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش داهاتێكی مه‌زنه بۆ تاران له كاتێكدا قورسترین سزا و گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ڵكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كوردستان بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك مه‌تری سێجا له ڕۆژێكدا له كۆتایی ساڵی داهاتوو، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێران. به دڵنیاییه‌وه كوردستان بتوانێ ئه‌و بڕه زۆره‌ی گاز به‌رهه‌مبهێنێت، ده‌توانێت گاز بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق و توركیایش هه‌نارده بكات، ئه‌مه‌یش ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییه‌یه كه تاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه و نایه‌وێ هه‌رگیز كه‌رتی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌یه گه‌شه بكات، كه شوێنی هه‌نارده‌ی گازی ئێرانی بۆ باشووری عێراق و توركیا بگرێته‌وه.
بۆیه كاتێك تاران فه‌رمان به میلیشیاكان ده‌كات كه كێڵگه‌یه‌كی گازی له هه‌رێمی كوردستان بۆردمان بكه‌ن، ئه‌مه هیچ پێوه‌ندی به ده‌ستوور و یاسا و ململانێی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز نییه، به‌ڵكوو به ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ تاران ده‌یه‌وێ كه هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێ بڕی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی به‌رز بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره و به‌غدا به‌رده‌وام پێویستیان به گازی ئێران بێت.