له كابینه‌ی نۆیه‌م، مۆڵەت بە 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار دراوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه و لەو ماوه‌یەش دا مۆڵەتی بە 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیار‌و 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار، لەسەر رووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان داوە، كه به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له ساڵی 2019 كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، 16 پڕۆژه مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە بوون و سەرمایەکەیان 485 ملیۆن و 204 هەزار و 256 دۆلار بووه.
له ساڵی 2020 كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام 76 پڕۆژه له‌و ساڵه‌دا مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا 2 پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵكو 74 پڕۆژه‌کەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و 984 ملیۆن و 591 هەزار و 500 دۆلار بووه و له‌و بڕه‌دا وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی یەک ملیار و 967 ملیۆن و 25 هەزار و 500 دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە و پرۆژە هاوبەشەکانیش بە بڕی 17 ملیۆن و 566 هەزار دۆلار ئەنجام دراون.
له ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یەک پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و 68 پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، كه سه‌رمایه‌ی هه‌ر 70 پڕۆژه‌كه 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار بووە.
له 6مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك کە تا ئێستا 35 پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر له بواره جیاوازه‌كان مۆڵەتیان وەرگرتووە بە سه‌رمایه‌ی 330 ملیۆن 696 هەزار و265 دۆلار، سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانەوە جێبه‌جێ كراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كردووه، “پرۆژەکان بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بوون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.
به‌جۆرێك پارێزگای هەولێر لەو رێژەیە 87 پڕۆژه به سەرمایەی 8 ملیار و 906 ملیۆن و 806 هەزار و 129 دۆلار بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی 4 هەزار و 861 دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە 53 پڕۆژه‌ی به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و 559 ملیۆن و 982 هەزار و 213 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 928 دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.
له‌پارێزگای دهۆك 45 پڕۆژه به سەرمایەی 589 ملیۆن و 554 هەزار و 88 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 750 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان 10 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 333 ملیۆن و 475 هەزار و 89 دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری 935 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین 5 پڕۆژه بە گوژمەی 125 ملیۆن و 429 هەزار و 481 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له سێكته‌ری بازرگانی کە 49 پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی 638 ملیۆن و 265 هەزار و 11 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 709 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی بانكه‌كانیش 2 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 1.2 دۆنم زه‌وی.
پرۆژە تەندروستییەکانیش 12 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 92 ملیۆن و 345 هەزار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 15 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی پیشه‌سازی 58 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 1 ملیار و 771 ملیۆن و 220 هەزار و 943 دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 190 دۆنم زەوی.
پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و491 هەزار لە سەر رووبەری 21 دۆنم زەوی.
پرۆژەی گه‌شتیاری 29 پڕۆژه بوون و به سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و122 ملیۆن و 606 هەزار و 299 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 856 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی فێركردن 21 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 229 ملیۆن و 946 هەزار و 290 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 542 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی كشتوكاڵی 8 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 320 ملیۆن و669 هەزار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 879 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون 13 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار 288 ملیۆن و 168 هەزار دۆلار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 351 دۆنم زه‌وی.
لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 234 هەزار دۆلار، له سه‌ر ڕووبه‌ری 10 دۆنم زه‌وی.
لە سێکتەری وه‌رزشیش 7 پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 60 ملیۆن و 731 هەزار و 457 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زه‌وی.
له كۆی ئه‌و 201 پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، 197 پڕۆژەیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و 3 پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.