پەكەكە فێڵ لە ڕێكخراوێكی هەڵەبجە دەكات و ئاسایشی شارەكەش پێی نازانێت
به‌بێ ئاگاداریی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان، په‌كه‌كه بینای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه بۆ كاری حزبی به‌كار دێنێت و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییایش ده‌ڵێت: “نه‌مان زانیوه ئه‌وه بۆ مه‌به‌ستی حزبی به‌كار هاتووه”.
ژمارەیەك كادیری پەكەكە دیاری په‌كه‌كه، له سنووری ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی و شاره‌زوو، چالاكییه‌ك له هه‌ڵه‌بجەدا دەكەن، كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و ئاسایشی شاره‌كه و دامه‌زراوه فه‌رمی و پارێزگاری شاره‌كه‌شدا تێده‌په‌رێت.
چالاكییه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، كه گوایه كۆمەڵێك له گه‌نجانی گه‌رمیان ده‌یانه‌وێت سیمینارێك بۆ بابه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بكه‌ن، به‌ڵام دواجار جۆرێك له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن دروست ده‌بێت و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری سیمیناره‌كه‌وه بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ دروشمی دژی توركیا و پشتیوانیی چەكدارانی پەكەكە و سه‌ركه‌وتنی حزبەكەیان.
هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (رۆژنیوز)ی پەكەكە وێنەی كۆبوونەوەكەی داناوە و جەختی كردۆتەوە كە لەو كۆبوونەوەیەدا توركیا بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە دژی پەكەكە تۆمەتبار كراوە.
لای خۆشیەوە، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، بەڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌زوور، کە بۆ باس‌نیوز قسەی کردووە، گوتویەتی: “ئێمه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نین و چالاكیی له‌م شێوه‌یه ئه‌سڵه‌ن رێگاپێدراو نییه، بۆ ئه‌م پرسه‌ش پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌تان هه‌یه بیخه‌نه روو”.
هاوكات، لوقمان عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، گوتی: “ئه‌و كه‌سانه به ناوی چالاكوان و كه‌سانی چالاكی مه‌ده‌نی هاتبوون، ئه‌گه‌ر به‌ناوی په‌كه‌كه هاتبانایه رێگامان نه‌ده‌دا بێنه ناو حه‌ره‌می كۆمه‌ڵه‌وه. ئه‌و گه‌نجانه به‌رنامه‌یان ئه‌وه بوو، كه باسی كیمیاباران بكه‌ن له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و به‌شێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاتبوون، جگه له بهیاننامهكهیان، فیلمێكی دیكۆمێنتارییان هێنابوو، به‌شێكی فیلمه‌كه هه‌ڵه‌بجه بوو، به‌شێكیشی له‌سه‌ر توركیا بوو، كه خۆیان دروستیان كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووین، كە ئه‌و گرووپه په‌كه‌كه بوون”.
گوتیشی: “ئه‌و كه‌سانه به ناوی گه‌نجان خۆیان ناساندووه و كه خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور بوون، به‌ڵام بمانزانیایه په‌كه‌كه‌ن، رێگای چالاكیمان نه‌ده‌دان و قسه‌كانمان تۆمار كراوه، ئێمه باسمان له‌وه كردووه، كه ئه‌م هه‌رێمه به خوێن پارێزراوه”.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە کە بۆ باس‌نیوز قسەی کردووە ڕاشی گه‌یاندووە: “ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌م چالاكانه بۆ خزمه‌تی په‌كه‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دووباره‌ی ناكرێته‌وه و ئه‌وه‌ی كراوه وه‌ك چالاكوان كردوویانه، به‌داخه‌وه زانیاریمان نه‌بوو، كه بابەتی دیكه ده‌هێننه ناو پرسه‌كه‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و كیمیایی بوو، نه‌ك پرسی سیاسی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك ئێمه به‌ر كابهێنێت، بۆ جاری یه‌كه‌م رەنگە تێپەڕێ، به‌ڵام لەمەودوا رێگا ناده‌ین دووباره ببێته‌وه”.