مهسرور بارزانی پیرۆزبایی جهژنی قوربان ئاراستهی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەكات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی جهژنی قوربان ئاراستهی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكات، لەبەشێکی پەیامەکە رای گەیاند:” داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و “جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت”.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ جهژنی قوربان:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم رۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم رۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی تەمووزی 2022