پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
ئەمڕۆ هەینی 08-07-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە موسڵمانان له هەرێمی كوردستان، عێراق و جيهان کرد و دەڵێت: “ئەم جەژنە به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان [ پیرۆز] ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ربه‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.”
دەقی پەیامەکە
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوو‌ن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر.
با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/8