وەزارەتی کارەبا :بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان 17 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەیین .

 

وەزارەتی کارەبا ە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان لە ماوەی ڕۆژانی پشووی فەرمیدا رۆژانە 16 تاکوو 17 کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان .

 

هاوکات وەزارەتی کارەبا بە پشت بەستن بە بەرهەمهێنانی 3500 مێگاوات كارەبا، لە هەر چوار رۆژی جەژندا، ماوەكانی پێدانی كارەبا لە نێوان 16 تا 17 كاتژمێردا دەبێت.

 

هەروەها لە رۆژانی جەژندا، زیاتر لە 7000 كرێكار و فەرمانبەر 24 كاتژمێر لە كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.

Back to top button