عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دنیا. لە کاتی رووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەددا تەمەنی 13 ساڵ بووە. چەند ساڵێک پاش رووخانی کۆماری کوردستان رووی کردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نشتەجێ بوو.