سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی كوڕی شههید پێشهوا قازی محهمهد، پهیامێكی هاوخهمی ئاڕاستهی بنهماڵهی ناوبراو كرد، کە لە بەشێکی هاتووە:” پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
۱٠ـی تەمموزی ۲٠۲۲