دیمستۆرا هۆشداری دەدا لە ئەگەری درێژبوونەوەی گفتوگۆكانی پەیوەست بە دۆخی سووریا

خواكوڕك
دوای ئەوەی چوار دانیشتن بۆ چارەسەری دۆخی خوێناوی سووریا كراوە, بەڵام هێشتان نەتوانراوە لایەنەكان لەسەر چەند خالێك رێك بكەون, بۆ كۆتاهێنانی بە خوێن رێژی سووریا ستیڤان دیمیستۆرا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە سووریا، لە لێدوانێكدا هۆشداری داو داوای خێراكردنی هەوڵە دیبلۆماسیەكان دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی سووریا.
دیمیستۆرا ئاماژەی بەوە كرد كە درێژكردنەوەی جەنگی سووریا ئەوپەڕی وەحشیەتەو پێویستە ڕێگە نەدرێت لەوە زیاتر درێژە بكێشێت,
هاوكات داوای خێراتر كردنی هەنگاوەكان كرد لە دانیشتنەكانی جنێف و ئەستانەو نیۆرك لە پێناو چارەسەركردنی دۆخی ناوخۆیی سووریاو كۆتایی هێنان بە جەنگ و ململانێكان لەو وڵاتە.
س: الجزیرە

Back to top button