سوید لیستێکی ئامادە کردووە بۆ رادەستکردنەوەی بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بە تورکیا
کەناڵی تەلەفزیۆنی T. R. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی (T-T-Turkey)، سوید لیستێکی ئامادە کردووە کە لە دە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێکهاتووە بۆ ئەوەی ڕادەستی تورکیا بکرێنەوە.
بەكر بۆزداغ وەزیری دادی توركیا سەرەتای هەفتەی رابردوو رایگەیاند كە داواكارییەكی نووسراوی ئاراستەی سوید و فینلاند كردوە بۆ رادەستكردنەوەی ئەندامانی پەكەكە و رێكخراوی فەتحوڵا گولەن كە توركیا بە تیرۆریست دەزانێت.
بەڵام وەزارەتی دادی سوید بە ئاژانسی هەواڵی RIA Novostiی ڕاگەیاندووە کە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی سەبارەت بە داواکاری تورکیا بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە ناسراوەکان لەم کۆمارەدا نییە.
حکومەتی سوید تا ئێستا سێ لە کۆی ١٦ داواکاریی ڕادەستکردنەوەی تورکیای پەسەند کردووە. مانگی رابردوو تورکیا و سوید و فینلاند یاداشتێکیان واژۆ کرد کە تیایدا بەڵێنیان دابوو کە لە شەڕی دژی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی یەکتر یەکبگرن.