جۆ بایدن بەڵێنی دا کە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ سعودیە بەهێزتر بکات و گوشارەکانی سەر ئێران چڕتر بکاتەوە

 

 

لە سەروبەندی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە هەفتەی داهاتوو، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە یاداشتێکدا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بەرگری لە بڕیارەکەی کرد بۆ سەردانی ریاز، لە هەمان کاتدا بەڵێنی فشاری ئابووری و دیپلۆماسی زیاتری لە دژی ئێران دا.

 

بایدن کە پێشتر محەمەد بن سەلمانی بە کەسایەتییەکی ڕق لێبوو وەسف کردبوو، لەم گەشتەدا لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ئەمریکا لە یاداشتەکەیدا ئەو گەشتەی بە گرنگ وەسف کردووە بۆ “ئاسایشی ئەمریکا”.

 

بایدن لەم یاداشتەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی: “وەک سەرۆک کاری من ئەوەیە وڵاتەکەمان بەهێز و سەلامەت بمێنێتەوە”. “پێویستە بەرەنگاری دەستدرێژییەکانی ڕووسیا ببینەوە، خۆمان بخەینە باشترین دۆخەوە بۆ ئەوەی لە چین تێپەڕین، و کار بکەین بۆ سەقامگیری زیاتر لە ناوچەیەکی گرنگی [ناوەند]ی جیهان.”

Back to top button