کوردێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات
نەدیم زەهاوی، کوردێکی لەدایکبووی بەغدایه و ئێستا وەزیری داراییه له بەریتانیا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبهتیی خۆی، لە تۆڕى كۆمهڵایهتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، نەدیم زەهاوی دەڵێت: لە منداڵییهوە کە وشەیەک ئینگلیزیم نەدەزانی، گەورە بووم و بووم بە هاوسەر و باوک و بازرگانێک کە خۆی خۆی پێگەیاندـ دواتر بوومە وەزیری ڤاکسین، ئینجا وەزیری پەروەردە و ئێستاش وەزیری داراییم.
ئاماژه بهوهش دهدات: بە پلانێک بۆ خزمەتکردن و کۆمەڵێک دەستکەوتی سەرکەوتووەوە، ئێستا کاندیدم بۆ ئەوەی ببمە سەرۆک وەزیرانی داهاتووتان.