کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ گەیاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار بە ڕووسیا

 

 

كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ پێیان وایه‌ رووسیا داوای له‌ ئێران كردووه‌ “سه‌دان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان” راده‌ستی  رووسیا  بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌كاری بهێنێت.

 

جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا كە لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئێران هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی رادەستی روسیا كردووە یان نا، بەڵام واشنتۆن “زانیاری”ی هەیە كە دەریدەخات ئێران مەشق بە هێزەكانی روسیا دەكات بۆ بەكارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان .

 

ڕاشیگەیاند: زانیارییەكانمان ئاماژە بەوە دەكەن كە حكومەتی ئێران بەنیازە لە ماوەیەكی خێرادا سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بگەیەنێتە ڕووسیا، لەوانە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە توانای هەڵگرتنی چەكی سەربازییان هەیە.

Back to top button