ملیۆنان کەس لە جیهاندا ڕووبەڕووی مەترسیی مردن دەبنەوە بەهۆی برسێتیەوە

 

 

 

بەپێی ئامارەکانی “ڕێکخراوی جیهانی فریاگوزاری برسییەکان”، ملیۆنان کەس لە جیهاندا مەترسی مردنیان لەسەرە بەهۆی برسێتیەوە. قەیرانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنا و ململانێ چەکدارییەکان ئەم قەیرانەیان چڕتر کردەوە. هەروەها شەڕی ئۆکرانیا بۆ هەموو ئەمانە زیاد کراوە.

 

 

“ڕێکخراوی جیھانی بۆ یارمەتیدانی برسییەکان” لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردۆتەوە، هۆشداری داوە لە مەترسی مردن بە برسێتی ،مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا دروست دەکات.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک ئەم قەیرانەی لە زۆرێک لە وڵاتان زیاتر کردووە.

 

ئەم ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە دۆخی برسێتی لە ساڵی ٢٠٢١ کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو قەیرانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێ چەکدارییەکان و پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ڕابردوودا دروست بووە، دۆخی خۆراکی لە نیوەگۆی باشووری جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر کردووە. بەڵام ئەم دۆخە زۆر خراپتر بووە ئەمساڵ دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

 

ماتیاس مۆگی، سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە بە ئاماژەدان بە  وشکەساڵی وەک ئەوەی کە ئێستا لە شاخی ئەفریقا یان ساڵی ڕابردوو لە ماداگاسکار ڕوویدا ، تیشکی خستۆتە سەر لێکەوتە کوشندەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. بە وتەی ناوبراو، ئەوانەی ناچارن بە کەمتر لە سێ دۆلار لە ڕۆژێکدا بژین، ناتوانن نرخی ئەو نانە بدەن کە دوو هێندە زیادی کردووە. ملیۆنان کەس لە لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی برسێتیدان، چونکە ملیۆنان خێزان هیچ سەرچاوەیەکی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نییە.

Back to top button