پوتین و ئەردۆگان سەردانی تاران دەکەن
ڕاگەیاندنی سەردانەکەی پوتین و ئەردۆغان بۆ تاران، لە ناوەڕاستی شەڕی ئۆکرانیا و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا
لە كاتێكدا پێشتر راگەیاندرابوو كە بەم نزیكانە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئێران دەكات، محەمەد رەزا پورئیبراهیمی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئابووری ئەنجوومەنی ئیسلامیش سەردانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیای بۆ تاران راگەیاند لە هەفتەی داهاتوودائەنجامی دەدات .
.
ڕۆژی سێشەممە ، پوورئیبراهیمی بەبێ ئەوەی وردە زانیاری لە گەشتەکەی باس بکات ، بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا-ی ڕاگەیاند: پلاندانان بۆ پەرەی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و ڕووسیا لە پێشینەی ڕاوێژکارییەکانی نێوان سەرۆکەکانی دوو وڵات دەبێت .”
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە، بەڵام پێشتریش ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە سەردانەکەی ئەردۆگانی بۆ ئێران بڵاوی کردبووەوە.