سوپای عێراق ، کار بۆ بە تەعریبکردنی کورد دەکات
سوپای عێراق ، لە فیرقەی 8 ، بە هێزێکی زۆرەوە . شەوی ڕابردوو سەردانی ماڵە شیخێکی عەرەبی کردووە لە گوندی پەلکانە ، ئەو شێخە بە ناوی ” عەلی عەواسی ” بە ئەندازیاری تەعریبی کوردان ناسراوە .
لەمبارەوە محەمەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سنووری سەرگەڕان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەو هێزە لەکاتی هاتنیان ، چاویان لە گوندنشینانی کورد سوور کردۆتەوەو هەڕەشەیان لێکردوون کە بۆتان نییە لەمەوداوا زەوییەکانتان بە دەغڵ و دان بچێنن .
هاوکات محەمەد ئیسماعیل ، باس لە سەژمێری خێزانە کوردەکان دەکات بە دەستی فەرماندەی ئەوسوپایەی کە هاتبوونە ناو گوندی پەلکانە و بە کوردەکانیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت گوندەکە چۆڵ بکەن .
لە دوای ئەو لێدوانە نوێنەری جووتیارانی سنووری سەرگەڕان داوای له سەركردایەتی سیاسی كورد كرد، رێگری لەم هەوڵە بكەن و چارەسەری كێشەی جووتیارانی كورد بكەن لە سنوورەكە.