وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕێنماییەكی نوێ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنمایی پێشكەشكردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەكانی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەكانی پزیشكی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەكات و لە وێسایتی وەزارەتەكە (gov.krd/mohe) بڵاوی دەكاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ڕێنماییەكە كە ژمارە یەكی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، لە ڕێكەوتی (٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (١١٥٠١) بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوە، پاڵپشتە بە بڕگەی دوەم لە مادەی (٣٥)ی یاسای ژمارە (١٠) ساڵی (٢٠٠٨)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان بڕیاری دەركرنی دراوە.