ئێران: دەبێت ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەنێو حکوومەتەکانی ناوچەکە بوەستێنێت 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەبێت ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەنێو حکوومەتەکانی ناوچەکە بوەستێنێت

 

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئامانجەكانی گەشتەكەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ لە یەکەم وێستگەی بۆ ئیسڕائیل دەستی پێ کرد، رایگەیاند: “بەداخەوە حکوومەتی ئەمریکا لایەنگرێکی بێمەرجی تەواوەتی رژێمی زایۆنییە لە ناوچەکە و سیاسەتی دەستێوەردانخوازانەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەگشتی نایاساییە و دەبێت هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەنێو حکوومەتەکانی ناوچەکە بوەستێنێت و رێز لە سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە بگرێت.”

 

کەنعانی روونیشی كرده‌وه‌: “من زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م گه‌شبین بم، به‌ڵام پێم وایه‌ به‌ چاوخشاندنێكی كورت له‌ نه‌ریتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا ناتوانن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی کردەیی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا بگونجێن.”

Back to top button