پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیک 50 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پلەی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست لە شارەکانی هەرێمی کوردستان .

 

بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای پێشبینکراوی رۆژانی داهاتووی بڵاو کردەوەو رای گەیاند:” لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی گەرما کە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پێشبینی دەکرێت بگاتە بەرزترین ئاست بەجۆرێ لەسەنتەری شارەکان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

 

هەولێڕ : 46-47

سلێمانی :43-44

دهۆک :45-46

کەرکوک :47-48

هەلەبجە:44-45

Back to top button