روونکردنەوە لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای ئەمڕۆ دەدرێت

وەزارەتی کارەبا لەروونکردنەوەیەکدا  هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای ئەمڕۆی بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە”.

 

راشیگەیاندووە: “تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 – 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە”.

Back to top button