تەرمی عەلی قازی ، کوڕی پێشەوا قازیی محەممەد لە مهاباد بەخاک دەسپێردرێت

 

 

لە دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە لە شاری هەولێر ، مەراسیمێکی پێشوازی لە تەرمی عەلی قازیی محەممەد بەرێوە دەچێت و دواتر ڕەوانەی شاری مهاباد دەکرێتەوە .

لەمبارەوە ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران رەزامەندی لەسەر ناشتنی تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازیی محەممەد لە شاری مهاباد دەربڕیوە

 

هاوکات پارێزگاری هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات  کاتژمێر ٩ی بەیانیی رۆژی دووشەممە، تەرمی عەلی قازی لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگاتەوە کوردستان و دواتر لە رێوڕەسمێکدا بۆ شاری مەهاباد بەڕێ دەکرێ.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرکی هێنانەوەی تەرمی عەلی قازی لە ئەڵمانیاوە بۆ هەولێر، گرتووەتەئەستۆ.

Back to top button