موقتەدا سەدر ڕێنمایی تازەی لەبارەی نوێژی لایەنگرانی لە بەغدا دەركرد
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه له پهیامێكدا بڵاویكردهوه، نوێژی هەینی لە سەروو هەمو. ناڕەزاییەتییەکەوە بێت، خۆم یان نوێنەرەکەم بەشداریی نوێژەکە دەکەین.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر سێ ڕێنمایی تازەی بۆ لایەنگرانی دەركرد كە بڕیارە سبەی هەینی 15ی تەمووزی 2022، گەورەترین نوێژی یەكگرتوو بكەن.
بەپێی خاڵی یەكەمی ڕێنماییەكان، سەدر رای گەیاندووە كە نوێژی یەكگرتووی ڕۆژی هەینی، پەرستنێكی تەواوی خوایە و داوای كردووە، پابەندی فەرمان و رێساكان بن، منیش هەوڵ دەدەم نوێژتان لەگەڵدا بكەم، یان كەسێك دەنێرم كە نوێنەرایەتیم بكات.
لە خاڵی دووەمی رێنماییەكانیشیدا، سەدر ئاماژەی بە ئایەتێكی قورئان (كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان) داوە كە دەڵێت: (أولئك الذين كفروا بايات ربهم ولقائه فحبطت أعمالهفم فلا نقيم لهم يؤم القيامة وزنا)، لەگەڵیشیدا داوای كردووە، گوێ لە دەنگۆكان نەگرن، ئێمە بەهای بۆ دانانێین.
خاڵێكی دیكەی ڕێنماییەكانی سەدر، باسی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كردووە و نووسیویەتی: دەنگی جومعە بەرزترە لە هەر ناڕەزاییەكی دیكە، من ناچمە نێو ئاژاوەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، دهنگی ئهم ههینییه بهرزتره له ههر گردبوونهیهكی دیكه، من ناچمه ناو فیتنهیهكی دیكه، گەل سەرپشکە، له رابردوو پاڵپشتیم كردووه، ئهگهر له رۆژانی داهاتوو له پێناوی چاكسازی لهگهڵمان بوهستێتهوه.