لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کۆتایی ئەمساڵ  ته‌واو ده‌بێت

 

جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ کاروباری ئیدارەو میرە ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات، تا کۆتایی ئەمساڵ لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە ته‌واو دەبێت.

 

لیوا هۆشمەند حەیدەر گوتی :  بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

 

هاوکات هەر لەو لێدوانیدا ، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە سەبارەت بە لیستی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021ی هێزەکانی پێشمەرگەئاماژەی بەوە “هەوڵیانداوە  بۆ دوو مانگی داهاتوو لیستی ناوەکان ئامادە بکەن و بەرزی بکەنەوە .

“.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە رۆژی 6ـی تەمووزی 2022، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە”.

Back to top button