نهجمهدین كهریم: دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی زمانی کوردی و ئاڵای کوردستان دهدات.
خواكوڕك
لە شاری کەرکووک زمانی کوردی لە نووسراوەکان فەرمییەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بەکاردەهێنرێت و ئاڵای کوردستانیش لەسەر باڵەخانەکان هەڵدەکرێت، پارێزگاریش دەڵێت، هەر شوێنێک پابەندنەبێ، سزادەدرێت.
(نەجمەدین کەریم) پارێزگاری کەرکووک لە نووسراوێکدا کە رۆژی 14/3/2017 واژۆی له سهر کردووە، رایگەیاندووە “بڕیارماندا بە بەکارهێنانی زمانی عەرەبی و کوردی لە هەموو نووسراوەکان لەبەرئەوەی ئەم بڕگەیە لە دەستووری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە “هەر دەزگایەک پابەندنەبێ و سەرپێچی بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
لە نووسراوی دووههمیشدا کە واژۆی پارێزگاری لهسهره و له هەمان رۆژ دهرچوه لەسەرە و ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگا کراوە، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاندووە” بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و لەبەرئەوەی کەرکووک ناوچەی کێشە لەسەری نێو ماددەی 140ی دەستووری عێراقە، داوا دەکات ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاربدات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵی عێراق لە هەموو فەرمانگە و کۆمپانیاکان و لە بۆنە و یادە فەرمییەکاندا.