پەیماننامەی ” ئورشەلیم ” لە دژی ئێران ، واژۆ کرا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی کاتیی  ئیسرائیل، “بەیاننامەی ئورشەلیم”یان لە بەر دەم پەیامنێراندا  واژۆ کرد،

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەو دوو سەرکردەیە کە لە هۆتێل والدۆرف ئەستۆریای ئورشەلیم  بەڕێوەچوو، دەرکەوت کە جیاوازییان لەسەر ستراتیجی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا هەیە.

 

” پەیماننامەی ئورشەلیم” لە چوار لاپەڕەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی سەرانی ئەو دوو وڵاتە دەکاتەوە بە پێشگرتن بە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی و دەڵێت ئێران “هەرگیز” چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.

 

ئەم بەیاننامەیە کە بەرپرسانی دیکەی ئەمریکی و ئیسرائیل بە “مێژوویی” ناویان بردووە، جەخت لەسەر “پەیوەندی تایبەت”ی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی ئیسرائیل دەکاتەوە.

 

دوای واژۆکردنی ئەم بەیاننامەیە، یایر لاپید وتی: دوژمنایەتی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات کە تاکە دەوڵەتی جولەکەکانە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دیپلۆماسی و قسه‌ به‌ته‌نها ئێران ناوه‌ستێنێت و به‌رده‌وامی فریودانی ئێرانییه‌كان باجێكی زۆری ده‌بێت.

Back to top button