ئامادەکارییەکانی لیوایەکی هاوبەشی پیادە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەم نزیکانە کۆتایی دێت .
وەزارەتی پێشمەرگە ،لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ته‌واوی رێكاره ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیاده کە هاوبەشە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆتایی پێاتووەو بە نزیکانە ئەرکەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شكانی راسپارد كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات بۆ خێراكردنی ئه‌و رێكاره دارایی و كارگێڕیانه‌ی لیوای 20ی پیاده.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٢ فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرای كرد كه ته‌واوی رێكاره ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیاده كۆتای هاتووه.
له دیداریاندا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ به مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شكانی راسپارد كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات بۆ خێراكردنی ئه‌و رێكاره دارایی و كارگێڕیانه‌ی لیوای 20ی پیاده، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌ی ئاماری پێشمه‌رگه‌كان رێكخراوه‌و كاروباره كارگێڕییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی چووه و ته‌نها كاروباره داراییه‌كانی ماوه كه وا بڕیاره به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌ركان رایگه‌یاند كه ته‌شكیل كردنی لیوای 20ی پیاده سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له مه‌یدان له‌نێوان هه‌ردوو لادا و ئه‌م هه‌نگاوه رێ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا كاری هاوبه‌شی له‌م جۆره له‌نێوان هه‌ردوو لادا زیاتر بكرێ و چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه كاری له‌سه‌ر بكرێت.