پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ، د، مستەفا ئەحمەد پێنجوێنی

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی د. مستەفا ئەحمەد پێنجوێنی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات

 

رۆژی چوارشەممە، 13-07-2022، د. مستەفا ئەحمەد پێنجوێنی، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاکسپێردرا.

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

 

سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و قوتابيانى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ناودارى ئايينى ده‌كه‌م.

 

خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى، ناوێكى دياری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان، عیراق و جیهانی ئیسلامیدا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوويه‌تى، يادى هه‌ميشه‌ به‌خێر ده‌مێنێته‌وه‌.

 

نێچيرڤان بارزانى

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 

2022/7/14

Back to top button