بە ڤیدیۆ ببینە… تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خدرجیجه كرایه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیێنێت، تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خدرجیجه كرایه‌وه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ستیان له شه‌هیدكردنی سێ براكه‌ی گوندی خدرجیجه و شه‌هیدكردنی 10 پێشمه‌رگه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ هه‌بوو، كوژران.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردوەتەوە، كه په‌لامارده‌ره‌كانی خدرجیجه به سزا گه‌یه‌ندراون و هاوكارێكی لۆجستی داعش‌یش ده‌ستگیر كراوه.
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای به‌دواداچوونی ورد و به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی كه تیرۆریستان خۆیان تێیدا حه‌شار دابوو ده‌ستنیشان كرا، كه ده‌كه‌وته ستووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی.
ئەوەش خراوەتەروو کە: ئێواره‌ی (5ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش توانرا تیرۆریست “حاچم محه‌ممه‌د ره‌شید ره‌بیع ئه‌لئیسحاقی” و سێ تیرۆریستی دیكه‌ی یاوه‌ری بكرێنه ئامانج و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه، كه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه به ناوی “ق.ی.ح.أ” كه هاوكاری لۆجستیی گه‌یاندووه‌ته چه‌كدارانی داعش.