سایلۆكانی هه‌رێم تا ئێستا زیاتر له‌ 236 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان وه‌رگرتووه

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سایلۆكان تا ئێستا زیاتر له‌ 236 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان وه‌رگرتووه.

 

نه‌وزاد شێخ كامیل ‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا بڕی (236،841،580) ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوه‌.

 

ڕاشیگه‌یاند: وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له‌ جوتیاران ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێدانی گه‌نم به‌ سایلۆكان.

 

دەشلێت:”  له‌ نزیكترین كاتدا جوتیاران شایسته‌ دارایی و نرخی گه‌نمه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌گات و بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.

Back to top button