وه‌زاره‌تی كاره‌با: هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران دەستپێدەكه‌ین

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێوەری زیرەک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاتووە:” پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە.

ئەوەش خراوەتەروو:” وەزارەتی کارەبا، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێ دەكات.

Back to top button