مهسرور بارزانی: پێشوازییەکی گەرم لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمهریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەم
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، ھیوادارم سهرۆكی ئهمریكا لە گفتوگۆکانیدا، قوربانییەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات.
ئەمڕۆ ھەینی 15ی تەمووزی 2022, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەلایەتیی تویتەر بەبۆنەی ھاتنی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا ھاتووە، “ھیوادارم جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا لە گفتوگۆکانیدا قوربانییەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات”.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەی نووسیبوویەتی: “زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنى سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکەم بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. دڵنیام کە سەردانەکەى دەبێتە بەهێزکردنى پەیوەندییە بەردەوامەکانى نێوان ئەمریکا و ناوچەکە لەسەر بنەمای سەقامگیرى هاوبەش و ئاسایش، هەروەها ئابوورى و پەرەپێدانى کۆمەڵایەتی. هیوادارام کە مافە دەستوورییەکانى کوردستان لە عێراق لەناویشیدا مافمان لە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانى وزە ئەو کەرتەى کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەبەرهێنانى زۆری تێیدا کردووە دانی پێدابنرێت و بپارێزرێت، هەروەها زیانى پێ نەگات بەهۆی ناکۆکیە سیاسییەکانى نێوان ئەو گرووپانەى کە هەوڵدەدەن کاریگەریان بەسەر سیاسەتى فیدڕاڵییەوە هەبێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا ھاتووە: “لە یادمە لە چوارچێوەى گفتوگۆکانمان بەدرێژایی چەند ساڵێک کە سەرۆک بایدن وەبەرهێنانى کردووە لە سەرکەوتنى هەرێمى کوردستان و عێراق، هەروەها لە عێراقی فیدراڵی پاش-2003. ئەو پابەندبوونى خۆی نیشانداوە بۆ هەرێمى کوردستان لەو رۆژانەى کە ئەندامى کۆنگرێس بووە تاوەکو سەرکەوتنى بۆ بەرزترین پۆست لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.”
ھەروەھا ھاتووە، “لە دوایین گفتوگۆکانماندا لەگەڵ سەکردەکانی کەنداو جەختم لە هەستیارى گرنگی پاڵپشتیان کردووەتەوە بۆ پێکهاتەکانى عێراقی فیدڕاڵ و تواناى وزە، هەروەها بۆ بەکارهێنانى پرۆسەی دایەلۆگی نێوان هەولێر- بەغداد بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان. لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر زۆر بنچینەییە بۆ ئارامی و ئاسایشی عێڕاق و هەریمى کوردستان کە دەستوور ببێت بە ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەى ناکۆکییەکان لەنێوان بەغداد و هەرێم، هەروەها هانى هاوبەشەکانى کەنداو و سەرۆک بایدن دەدەم تاوەکو سەرچاوەى پاڵپشتی تاکە کەسی خۆیانى بدەنێ، هەروەها ئەو پاڵپشتییەش بە دەستەواژەى روون بگەیەنن لە چوارچێوەى لووتکەى وڵاتەکانى کەنداو.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی تری پەیامەکەی رایگەیاند: “ناکۆکییەکان لەنێوان بەغداد و هەرێم بە چاوەڕوانکراوى سەرهەڵدەدەن. بەڵام ئەمە ناتواندرێت و ناکرێت لە رێگەى بە سیاسەتکردنی دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە چارەسەربکرێت بۆ لاوازکردنی بوژاوەترین و ئارامترین بەشی وڵاتەکە بۆ پێچەوانەکردنەوەى مافی هەرێمەکان لەژێر چەتری دەستووردا یاخوود بۆ لێدانى پیشەسازیی گاز و نەوتی گەشەکردوومان.
کوردستان رۆڵی خۆی دەبێنێت لە بونیاتنانى سەقامگیری و ئاسایش و بوژاندنەوە لە عێراق و ناوچەکەدا. ئەمەش سوود بە هەموومان دەگەیەنێت. بەڵام، ئەو پێشکەوتنەى کە لەم چەند ساڵەى دواییدا بەدەستمان هێناوە لە ئێستادا لەژێر هەڕەشەدایە. هەروەها پێوستمان بە یەکەوە کارکردن هەیە بۆ راستکردنەوەى رێڕەوەکە”.