هاتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ لێشاو ده‌ستی پێ كرد.

خواكوڕك

فەرماندەیەكی سەربازی له‌ شنگال ڕایدەگەیەنێت” دوای ڕوداوەكەی شەنگال زیاتر لە 100 چەكداری پەكەكە بوونەتە پێشمەرگە و ڕاستەوخۆ ناونوس دەكرێن وەك پێشمەرگە و موچەیان بۆ دەبڕێتەوە.

(عەمید سمێ بۆسەڵی) جێگری فەرماندەی شنگالی هێزی پێشمەرگە به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌” كە كوردانی ئێزدی ناو پەكەكە واز لە هێزەكانی په‌كه‌كه‌ دەهێنن و بەردەوام دەبنە پێشمەرگە.
ئەو فەرماندە سەربازیە دەشڵێت” ”بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكھاتووە و پێشوازی لەو چەكدارانە دەكات، كە دێنە نێو ڕیزەكانی ھێزی پێشمەرگەوە و فۆڕمێكیان بۆ ئامادە كراوە، ئەو فۆڕمە پڕدەكەنەوە و دەبنە پێشمەرگە و مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

ئاشكراشی دەكات”تەنیا لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە١٠٠ چەكداری (په‌كه‌كه‌) فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و بوونەتە پێشمەرگە و ھاتنیشیان بەردەوامە، بڕوامان وایه‌ ئێستا خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ باش له‌ مه‌رام و ڕق و كینه‌ی په‌كه‌كه‌ گه‌یشتوون.

Back to top button