کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینكراوی سبه‌ی شه‌ممەی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

 

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبەی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش 1 بۆ 2 پله‌ نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماری ڕۆژی پێشوو.

 

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 8 – 10 كم ده‌بێت.

 

هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی له‌ ڕۆژی شه‌ممە، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت :-

 

هەولێر:44

سڵێمانی: 44

دهۆک:42

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 45

سۆران:43

راپەرین: 44

گەرمیان: 46

Back to top button